کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی گرانیی ئارد دەیان نانەواخانە لە کوردستان داخراون

12:02 - 25 سەرماوەز 2720

چەندین نانەواخانە لە خۆی داخراون؛ لەم پەیوەندییەدا بەرپرسی یەکیەتیی نانەواخانەکانی ئەو شارە، هۆکاری داخرانی نانەواخانەکانی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی گەنم بۆ بەرهەمهێنانی ئارد گەڕاندووەتەوە.

''ئەحەد ئەسلانی'' بەرپرسی یەکیەتیی نانەواخانەکانی خۆی، لە وتووێژ لەگەڵ یەکێک لە هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم وتوویەتی: "لەم دواییانە بە چوونەسەرەوەی نرخی گەنم لە بازاڕی ئازاد، نرخی کیسەیەک ئارد گەیشتووەتە ١٨٠ هەزار تمەن".

بە وتەی ناوبراو، بەهۆی داخرانی نانەواخانەکان زیاتر لە ٢٠٠ کەس کارەکەیان لەدەست داوە.

''ئەسلانی'' وتوویەتی، نانەواخانەکان دەیان جار داوایان کردووە کە ئاردی جۆری دووەمیان پێ بدەن، بەڵام ئیدارەی غەلە هیچ گرینگییەکی بە دواکاریی ئەوان نەداوە.

ڕێژیمی ئێران بۆ ئاردیش وەکوو دراو چەند نرخی دیاری کردووە. لە ئێستادا سێ نرخ بۆ ئارد دیاری کراوە، نرخی پشکی جۆری یەکەم، نرخی پشکی جۆری دووەم و نرخی ئازاد. شورای ئارد و نانی ئێران نرخی یەک کیلۆ ئاردی جۆری یەکەمی ٦٦٥ تمەن و جۆری دووەمی ٩٠٠ تمەن ڕاگەیاندووە.