کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی گرانییەکان لە "ئەلئەحواز" خۆپیشاندانەکان دژی ڕێژیم بەردەوامن

12:29 - 22 بانەمەڕ 2722

لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا کە بەهۆی گرانییەکان لە پارێزگای "ئەلئەحواز" ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕ بۆ جاریکە دیکە لە زۆربەی شارەکانی ئەو پارێزگایە ناڕەزایەتیی بەرین بەڕێوە چوو.

لەو ناڕەزایەتیانەدا خەڵک کۆمەڵێک دروشمیان دژی ڕێژیم وتووەتەوە کە بریتی بوونه لە: "مەرگ بۆ ڕەئیسی، مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی، مەرگ بۆ گرانی، تۆپ و تانک و فشفشە ئاخوند دەبێ ون ببێت، مەترسێن مەترسێن ئێمە هەموو پێکەوەین".

هەروەها لە زۆربەی شارەکان خەڵک لەسەر ڕێگا و پردە سەرەکییەکان تەگەریان ئاگر داوە و گرتوویانن.

ڕێژیمی ئێران لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای "ئەلئەحواز" لەوانە: "سووسنگرد، شادگان، ئەحواز و حەمیدیە" ئینتێڕنێتی پچڕاندووە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان پارێزگای "خوزستان" لەلایەن ڕێژیمەوە تەواو میلیتاریزە کراوە بەڵام خەڵکی ئەو شارە بە شەو دێنە دەرێ و دژی ئەو ڕێژیمە خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.