کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەپێچەوانەی ئیدعاکانی ڕێژیمی ئێران زیان بە شیرکەتی تێکنۆلۆژی سانتریفیوژی ناوکی کەوتووە

17:02 - 13 پووشپەڕ 2721

چەند ڕۆژ پێش جێگری فەرماندەی سپا و هەروەها ماڵپەڕێکی نزیک بە شۆرای باڵای ئەمنییەتی ڕێژیم باسیان لە "پووچەڵکردنەوە"ی گەلاڵەیەکی هێرش بۆ ناوەندێکی ناوکی لە شاری کەرەج کرد.

لە لایەکی دیکە، دامەزراوەی لێکۆڵینەوە و زانیاریی "ئینتل لەب" ڕۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕ نووسیویەتی ماڵپەڕی "نوور نیوز" باسی لە پووچەڵکردنەوەی هێرشێک بۆ سەر باڵاخانەی دامەزراوەی ئەتۆمی لە کەرەج کردبوو.

بەپێی دیمەنی ماهوارەیی "ئینتل لەب"، یەکێک لە باڵاخانەکان بە پانایی ٤٠ لە ١٥ میتر تووشی زیان و وێرانی لە بەشی بناغەکەی بووە.

 هەروەها ٢٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ، تەقینەوەیەک لە دامەزراوەی ناوکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەوتەوە کە بەرپرسانی ڕێژیم خستیانە ئەستۆی ئیسرائیل.