کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەپێی ئاماری نوێ، هەژاری لە شار و گوندەکانی ئێران گەشەی کردووە

11:42 - 19 رەشەمه 2720

"محەممەد جەواد ساڵحیی ئیسفەهانی" ئابووریناس باسی لەوە کردووە، لە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردوو تا ئێستا نرخی هەژاری لە گوندەکان دوو بەرابەر و لە شارەکان ٦٠ لەسەد گەشەی کردووە.

زیادبوونی نرخی هەژاری لە کوردستان و ئێران بووەتە هۆکارێک کە ٨ ملیۆن هاووڵاتی لە "چینی مامناوەند" بکەونە نێو "چینی هەژار"ەوە.

بەپێی ئامارەکان تێچووی گشتیی خەڵک لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا وەکوو ساڵی ٢٠٠٢ی لێهاتووە کە بەپێی ئەم ئامارە توانای خەڵک لە بواری کڕین و خواردنەوە گەڕاوەتەوە بۆ ١٨ ساڵ لەمەو پێش.

"عەبدوئەلناسر هیمەتی" سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران ماوەیەک لەمەو پێش ڕایگەیاندبوو، هەڵاوسان لە ئێران ڕێکۆردی ٢٠ ساڵ لەمەو پێشی شکاندووە.