کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی وزەی ناوکی، ئێران هەتا مانگێکی دیکە دەستی بە سوتەمەنیی پێویست بۆ چەکی ناوکی ڕادەگات

12:39 - 23 خەرمانان 2721

لێکۆڵێنەوەکانی نوێی ئاژانسی نێونەتەوەیی پیشان دەدات کە بە سەرنجدان بە ڕێژەی پیتاندنی ئورانیۆم کە ڕێژیمی ئێران لە مانگەکانی ڕابردوودا بەرهەمی هێناوە، ئێران دەتوانێت هەتا مانگێکی دیکە دەستی بە ڕێژەیەکی زۆر لە سوتەمەنیی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی ڕابگات.

دامەزراوەی زانست و ئەمنییەتی نێونەتەوەیی پاش تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی ئاژانسی وەزەی ناوکی بەو ئاکامە گەیشتووە کە پاش ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران لە هەوڵێکی چڕدا ئورانیۆمی بە خەستیی ٦٠ لەسەدی پیتاندووەتەوە، ئێران لە دۆخێک کەوتووە کە بۆ بەرهەمهێنانی سوتەمەنیی کڵاوەیەکی ناوکی، مانگێکی کات پێویستە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەتوانێت سوتەمەنیی پێویست بۆ چەکی ناوکی لە کەمتر لە سێ مانگ و بۆ چەکی ناوکیی سێهەم لە کەمتر لە ٥ مانگ بەرهەم بێنێت.

هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە جگە لە دەسپێڕاگەیشتن بە سوتەمەنیی پێویست، دروستکردنی کڵاوەیەکی ناوکی، کاتێکی زۆرتری پێویستە.