![](/weney-mallperr/10390.jpg)
کوردستان میدیا: رێوڕەسمێک بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن لە بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، رێوڕەسمێکی بەڕێوەبرد.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدان دەستیپێکرد.
پاشان پەیامی یەکیەتیی ژنانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن فاتمە عوسمانی سکرتێری گشتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران پێشکەش کرا.
لە پەیامەکەی یەکیەتیی ژناندا هاتبوو: لە کاتێکدا یادی ٨ مارس رۆژی جیهانیی ژنان دەکەینەوە، کە ژنانی وڵاتانی پێشکەوتوو لەو رۆژەدا باس لە دەسکەوت و پێشکەوتنەکانیان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەکەن و بەرنامە کار بۆ دەستەبەرکردنی دەستکەوتی زیاتر دەخەنە روو؛ بەڵآم هنانه ئێران لەژێر دەوەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، لە خراپترین دۆخی مرۆیی دانە و سیاسەتی دژ بە ژنی کۆماری ئیسلامی کە لە باوەڕی ئیدئۆلۆژیک و ناوەرۆکی ئەو حکوومەتەوە سەرچاوەی گرتووە هەروا بەردەوامە و دەرکەوتن و بەشداری ژنانی لە هەموو بوارەکاندا بە توندترین شێوە بەرتەسک کردووەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ئاماژە درابوو: گەڵاڵەی (امر بە معروف و نهی از منکر) کە لە بواری جێبەجێکردن دایە، بەرنامەیەکی درێژخایەنە و بە ئامانجی سڕینەوەی حزووری کاریگەری ژنانی ئێران و دەرنەکەوتنیانە، لە پەراوێزی بەڕێوەبردنی ئەو گەڵاڵەیە و بە مەبەستی وەدیهێنانی ئەو ئامانجە، بە تیزاب پڕژاندن، هەوڵی دروستکردنی ترسێکی بەردەوام لە نێو ژنان دەدەن.
فاتمە عوسمانی لە پەیامەکەی بەڕیوەبەریی یەکیەتیی ژناندا جەختی کردەوە کە ئامانجەکانی ژیانی تاکەکەسی زۆر جار کارەساتی دڵتەزێنی لیدەکەوەێتەوە، یاسای رێگەدان بە هاوسەرگیری کچانی تەمەن ١٣ ساڵ یەکێکە لە نموونەکانی ئەو کێشانە کە کۆمەڵگای ئێرانبە گشتی و ژنان بە تایبەتی بە دەستییەوە دەناڵێنن.
لە بەشی کۆتایی پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا هاتبوو: یەکیەتیی ژنانی دێموکرات وەک یەکەمین رێکخراوە لە مێژووی خەباتی ژندا، وێڕای خەبات بۆ وەدیهێنانی دێموکراسی و مافی نەتەوایەتی گەلی کورد هەوڵی دابین بوونی مافی ژن و پەروەردەکردنی ژنان بۆ پەرەپێدان بە تواناکانیان دەدار بۆ ئەوەیکە ئەو پۆتانسیەلە ببێتە هێزیکی کارامە کە رپڵی راستەقینەی خۆی لە خەباتدا بگێڕێت.
دواتر سروودێک لە ژێر ناوی ٨ی مارس لەلایەن کۆڕی مووزیکی حیزبی دێموکراتەوە پێشکەشی ئامادەبوان کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەدا، پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن کەریم پەرویزیـەوە خوێندرایەوە.
لە بەشێک لە پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتدا روو بە ژنانی تێکۆشەر و مافخوازی کورد هاتبوو: ئێوە لە نێو وڵاتی ئێراندا لەگەڵ ستەمی چەند قات بەرەوڕوو بوون و ئەستەمترین بەشی خەبات لەسەر شانی ئێوە بووە، چوونکە هەم دابونەریتە دزێوەکان بەربینگی پێ گرتبوون و ئێستاش قوربانیتان لێ دەگرێ و وەکوو ژن لە ژێر تیغی ستەمی کۆماری ئیسلامیدا بوون و لە شۆڕش و خەباتی کوردستانیشدا بەشی قورس و گرانی دایکی چاوەڕوانی پێشمەرگە و ژنی مێرد بێسەروشوێن و خوشکی نیگرانی برا و دەسگیرانی چاو لەدرگا و لە هەمووی گرنگتر، ژنانی لە ریزی پێشەوەی پێشمەرگایەتیتان لە ئەستۆ بووە و نموونەی هەرەبەرزی فیداکاری و گیان لەسەردەستی بوونە و بەکردەوە یەکسانیی ژن و پیاوتان سەلماندوە.
هەروەها لەو پەیامەدا جەخت کرابووە: لە رۆژی جیهانیی ژناندا وێڕای مەحکوومکردنی دابونەریتە کۆنەکان کە هێشتا وەکوو دێوەزمە گیانی ژنانیان کردووەتە ئامانج، پشتیوانیی چەندین بارە لە خەباتی ژنانی ئێران و کوردستان لەپێناوی گەیشتن بە مافی ئینسانی و یەکسانی دووپات دەکەینەوە. هەروەها وەبیر دێنینەوە کە هەتا رێژیمی دژە ژن و دژە ئینسانی کۆماری ئیسلامی لەسەر کار بێ، ئاشتی بۆ ناوچە و ئازادی بۆ گەلانی ئێران و یەکسانی بۆ ژنان وەدی نایەت.
لە کۆتایی پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتدا هەروەها هاتبوو: لە ٨ ی مارسدا رێز لە خەباتی هەموو ژنانی کورد دەگرین و یادی فیداکاریەکانیان دەکەینەوە و بەتایبەت سڵاو بۆ هەموو ژنانی پێشمەرگە و خەباتکاری دژی تیرۆریزم و کۆنەپەرستیی چ دەوڵەتی ئیسلامیی داعش و چ کۆماری ئیسلامیی ویلایەتی فەقیهی دەنێرین.
پاشان لەلایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە تایبەتنامەـیەک ئامادە کرابوو پێشکەش بە بەشداربوان کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا پارچە شێعرێک لە ژێر ناوی زڕە خەو لەلایەن ناهید حوسێنی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتەوە پێشکەش کرا.
بەشی دواتری رێوڕەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ پێشکەشکردنی تابلۆیەکی نەقاشی بە فاتمە عوسمانی، سکرتێری گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
پاشان، گۆڕانییەک لەلایەن چرۆ سوهرابی و هەروەها گۆرانییەکی فلکلۆریش لەلایەن ئەو هونەرمەندەوە بە هاوکاریی کۆڕی مووزیکی حیزب پێشکەش کرا.
دواتریش دێدەوان یەعقووب بە بۆنەی ٨ی مارس پارچە شێعرێکی لە ژێر ناوی ژنێک لێرە و ژنێک لەوێ خوێندەوە.
کۆمەڵێک پەیام و برووسکە بەبۆنەی ٨ی مارسەوە بۆ رێوڕەسمەکە نێردرابوون کە لێرەدا ئاماژە بە ناوەکانیان دەکرێت:
ــ یهکیهتیی ژنانی کوردستان لقی کۆیه
ــ ناوهندی نێرگز
ــ یهکیهتیی خوێندکاراتی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ــ مهڵبهندی ١٤ی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ــ بهرێوهیهرایهتی گشتیی تهندروستی کۆیه
ــ فهرههنگخانهی کۆیه
ــ یهکیهتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ــ ئهکرهم خامۆش، مامۆستای زانکۆ و شاعیر
ــ سهنتهری چالاکی گهنجانی کۆیه
ــ رێکخراوی ئافرهتان،لاوان و قوتابیانی حیزبی شیوعیی کوردستان ــ کۆیه
ــ فراکسیۆنی ڕێکخراوه مهدهنیهکان کۆیه
ــ رێکخراوی شهقام بۆ هۆشیاری هاتوچۆ
ــ تیپی شانۆی کۆیه
ــ بنکهی رووناکبیریی گهلاوێژ
ــ سهنتهری چالاکیی گهنجانی کۆیه
ــ بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی کۆیه
کازیوە.ر