کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی لە ڕۆژی "سێزدەبەدەر"دا

13:17 - 14 خاکەلێوه 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژی سێزدەبەدەردا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو چالاکییانە لە سەیرانگاکانی "هەوشینان" و "سەری مەیدانان" لەنێوان پیرانشار و مەهاباد، ئەنجام دراوە.

درووشمەکانی ئەم چالاکییە بەم چەشنە بوون: "بژی حیزبی دێموکرات، مەرگ بۆ جمهوریی ئیسلامیی ئێران".

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی چالاکی لە ڕۆژی سێزدەبەدەردا پیشانیان دا کە هەردەم بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیان ئامادەن.