کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەبەری دەرمانخانەی ئورژانسی "سینا"ی تاران: پاییزێکی مەترسیدارمان لە پێشە

11:38 - 11 رەزبەر 2720

"حوسێن کرمانپوور" بەڕێوەبەری دەرمانخانەی ئورژانسی سینای تاران سەرەڕای ڕەتکردنەوەی پڕوپاگەندەی ئەوەی منداڵان تووشی کۆرۆنا نابن وتوویەتی: "لە سەرەتای هاتنی کۆرۆنا هەتا ئێستا ٣٠٠ منداڵ و مێرمنداڵ بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەست داوە".

"کرمانپوور" باسی لەوە کردووە, هەموو کەسێک ئەگەری تووشبوونی بە کۆرۆنا هەیە و هەرکەس لە شوێنە گشتییەکان پرۆتۆکۆلی تەندروستیی پێویست ڕەچاو نەکات، مەترسیی تووشبوون بە کۆرۆنای لەسەرە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە: "بەرپرسان و کاربەدەستانی ئێمە بەو شێوەیە کە دەبا چالاک بن لەو بوارەوە و ڕێگری بکەن لە بەربڵاوبوونی ئەو ڤایرۆسە چالاک نەبوونە و ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئێستا خەڵک کۆرۆنایان بۆ ئاسایی ببێتەوە و گرنگی بە خۆپارێزی نەدەن".

لە دوای کرانەوەی قوتابخانەکان ڕێژەی تووشبووان لەنێو منداڵان و مێرمنداڵاندا زۆر زیاتر بووە.