کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەنەبردنی پرۆژەکان لە شاری مەهاباد ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە

17:49 - 28 رێبەندان 2720

دانیشتوانی ساختومانەکانی "سەیدئاوا"ی شاری مەهاباد بەنیسبەت بەڕێوەنەبردنی بەڵێنییەکان لەلایەن ئیدارەی گازی ئەو شارە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

هاووڵاتیان باس لەوە دەکەن کە داوای تێپەڕینی دوو ساڵ، ئیدارەی گازی مەهاباد هەتا ئێستا بەڵێنییەکانی خۆی لەهەمبەر دیاریکردنی شوێن بۆ دروستکردنی وێستگەی بەهێزکردنی زەختی گاز نەبردووەتە سەر.

هەروەها هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە ماوەی ٣ حەوتوویە بەشێک لەو جێگایانەی بۆ کێشانی گاز هەڵکەندارە، سەرەڕای تەواوبوونی کارەکان هەروا وەکوو خۆی بەجێماوە و ئەمە کێشەیەکی زۆری بۆ خەڵک دروست کردووە.