کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی جێژنی دووی ڕێبەندان لە وڵاتی ئوتریش

11:09 - 3 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: کۆمیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران جێژنێکی تایبەتیان بەبۆنەی دووی ڕێبەندان بەڕێوە برد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ی ژانویەی ٢٠١٩ی زایینی لەلایەن کۆمیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە جێژنی ٢ی ڕێبەندان، ٧٣هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەرز ڕاگیرا کە وێڕای نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردستانییەکان زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە کوردانی نیشتەجێی وڵاتی ئۆتریش بەشدار بوون.

جێژنەکە بە خوێندنەوەی سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

یەکەم بڕگەی جێژنەکە پەیامی کۆمیتەی حیزب بوو لە وڵاتی ئوتریش کە وێڕای پیرۆزبایی یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان، دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستان و بارودۆخی ئێستای کورد لە  کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی شی کرابۆوەوە.

لەم مەراسمەدا ئەم حیزب و لایەنانە پەیامی پیرۆزباییان خوێندەوە:

- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

- پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق

- پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریە و ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریە

- بزووتنەوەی گۆڕان

- حیزبی شیووعی عێراق

- کومیتەی کوردەکانی یەزیدی

- مەڵبەندی کوردیی لە نەمسا

شایانی باسە نێوئاخنی ئەم ڕێوڕەسمە بە چەندین سروود و گۆرانی شاد ڕازێندرابوویەوە؛ دوابڕگەی ڕێوڕەسمەکەش بریتی بوو لە شاییو هەڵپەڕکێی بەشداربووان.