کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی جێژنی سەری ساڵی نوێی ئیزەدییەکان لە ئەمریکا

17:26 - 2 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی کۆمیتەی حدک ئێران لە جێژنی ساڵی نوێی ئیزەدییەکان لە ئەمریکا بەشداریی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، رێوڕەسمێک بە بۆنەی ساڵی نوێی ئیزەدییەکان، لەلایەن کۆمیتەی کوردە ئیزەدییەکان و بە هاوکاریی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە دەفتەری نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لەو واشینگتۆن بەڕێوەچوو.

سەرەتای رێوڕەسمەکە، پاش بەخێرهاتن کردنی میوانان لەلایەن بەڕێز دەخیل شەمۆ، ناوبراو چەند وتەیەکی سەبارەت بە کوردە ئیزەدییەکان و کولتوور و داب و نەریتیان پێشکەش بە بەشداربوان کرد.

دواتر بەڕێز قوباد تاڵەبانی بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا وتەیەکی کوردتی پێشکەش کرد.

لەم رێوڕەسمەدا کۆمەڵێک لایەن و کەسایەتیی سیاسیی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشدار بوون.

هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ ئەمریکا، کە بە فەرمی لەلایەن نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانەوە بانگهێشت کرابوو بە سەرپەرستیی بەڕێز جەماڵ عەبدوڵڵا زادە بەرپرسی کۆمیتە لە رێوڕەسمەدا بەشداریی کرد.

582.jpg