ک/مــــــــــیدیا: رێوڕه‌سمی جێژنی نه‌ورۆز له شاری فالۆنی وڵاتی سوێد به به‌شداریی کوردانی هه‌ر چوار پارچه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 5ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، ئاهه‌نگی جێژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی کوردی، که له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تیی کوردانی شاری فالۆن پێکهاتبوو، به به‌شداریی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و دانیشتوانی ئه‌و شاره و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به سروودی نەتەوایەتیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی یه‌کیه‌تیی کوردان له‌لایه‌ن به‌ڕێز جه‌میل عوزه‌ری خوێندرایەوه و په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن خاتوو ئاشتی ئازره‌فشانه‌وه پێشکەش کرا.
ئاهه‌نگه‌که به شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌شداربوان و گۆرانیی هونه‌رمه‌ند هه‌ژار دهۆکی کۆتایی پێهات.