لە کوردستان جێژنی نەورۆز بە هەموو شکۆ و جوانییەوە لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە بەڕێوەچوو و هاتنی ساڵی نوێی هەتاویان پیرۆز کرد.
لاوانی "نێ" سەرەڕای هەڕەشەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران جێژنی نەورۆزیان بەڕێوە برد. لاوانی نێ ڕایانگەیاندووە زەبر و هەڕەشەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی ئێمەوە نییە.
هەروەها لاوانی نێ بە ناردنی پەیامێکی نەورۆزی ڕایانگەیاند هەتا دوا هەناسە پشتیوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن.
لە شارەکانی دیکەی وەک سەقز، بانه،، سایینقەڵا و گوندی تەنگیسەر و چەندین گوندی کوردستان ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد.
بەبۆنەی جێژنی نەورۆز خەڵکی تێکۆشەری کوردستان ئاگریان لە "قانزالی" لەسەر شاخی "زەردی گۆڕە" هەڵکرد.
هەروەها لە مەهاباد لە گوندی "کۆسەکەرێز" خەڵکی ئەو گوندە ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد و بەپیری ساڵی نوێوە چوون.
سەرەڕای ئەوەیکە مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران کە هۆشدارایان دابوو نابێ کەس بەبۆنەی ساڵی تازەوە کۆڕ و کۆبونەوە بگرێت ،بەڵام خەڵکی ناوچەی هەوشار گوێیان نەداوە بە مۆرەکانی ڕێژیم و لە گوندەکانی "ئەلیاوە، قۆزڵووی هەوشار و ئاغەجەری" ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد.
هەروەها پۆلێک لە لاوانی "سیاناو" و "نێ" به هەڵکردنی ئاگری نەورۆز پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.