کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە بلژیک

19:14 - 26 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: لە بلژیک رێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز، بەبەشداری نوێنەرانی چەندین لایەن و پارت و رێکخراوی کوردستانی بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی سەرماوەز، به بەشداریی ئەندام و لایەنگرانی حیزب و کەسایەتییە مەدەنی و سیاسییەکانی کورد لە بلژیک، رێوڕەسمێک بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک و بە یارمەتیی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لەو وڵاتە، بەڕێوە چوو.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان عەلی ئەشرەف مورادی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆکرات، بەم بۆنەوە وتەیەکی پێشکەش کرد و لە قسەکانیدا تیشکی خستە سەر کەسایەتیی بەرز و رۆڵی پێشمەرگەکانی کوردستان لە قۆناغی خەباتی رزگاریخوازانەی کوردستان.
دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک، لەلایەن ئازاد کوردی و پەیامی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک لەلایەن ئاکۆ مینبەرییەوە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا ئەم لایەنانەی خوارەوە پەیامی خۆیانیان خوێندەوە:
ــ رێکخستنەکانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە بلژیک
ــ رێکخستنەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە بلژیک
ــ رێکخستنەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ــ پەیامی هاوبەشی پارتی یەکیەتیی کورد لە سووریە و پارتی یەکیەتیی دێمۆکراتی کورد لە سووریە ــ لقی بلژیک

لە نێوئاخنی پەیامەکاندا، دوو پارچە شێعر بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن هیوا میهەن‌خا و ناسک نەسیرزادەوە پشکەش بە بەشداران کران.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەشدا مۆنیک سمیت بەڕێوەبەری رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و چالاکی مافی مرۆڤ و دۆستی نزیکی گەلی کورد، سەبارەت بە وەرگێڕانی ئورووپاییەک لە وڵاتی کوردان بۆسەر زمانی هولەندی بۆ بەشدارانی رێوڕەسمەکە دوا.

دواتر بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک، سپاسنامە و لەوحی رێزلێنانی پێشکەش بە چەند پێشمەرگەی کۆنی حیزبی دێمۆکرات کرد.