کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی کۆتایی ٢٤مین دەورەی نێونجی سیاسی

23:55 - 30 خاکەلێوه 2712

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی کۆتایی دەورەی ٢٤ی نێونجیی سیاسی، لەلایەن کۆمیسیۆنی ئاموزشی حدک ئێران لە ساڵۆنی رێوڕەسمەکانی حیزب بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، رێکەوتی٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، رێوڕەسمێک بەبۆنەی کۆتایی هاتنی دەورەی ٢٤ی نێونجیی سیاسی لەلایەن کۆمیسیۆنی ئامووزشی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە بەشداریی بەڕێز مستەفا هیجری بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و پاشان پەیامی کومیسیۆنی ئامووزشی حدک ئێران لەلایەن بەڕێز حوسێن نازادار ئەندامی کۆمیتەی ناوەندییەوە پێشکەش کرا.

دواتر راپۆرتی ئاموزشیی دورەی ٢٤ی نێونجیی سیاسی، لەلایەن بەڕێز رەسووڵ محەممەدزادە راوێژکاری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانەوە خوێندرایەوە.

پەیامی دەورەی ٢٤ی نێونجیی سیاسی، لەلایەن بەڕێز سمایل رەحمانی، یەکێک لە بەشدارانی دەورەوە، پێشکەش کرا.

لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر سێ کادری سەرکەوتووی دەورە، بەناوکانی بەڕێزان سەرکەوت سەمەدی پلەی یەکەم، هیوا میرزایی پلەی دووەم و سمایل مەعرووفی، پلەی سێیەم، لەلایەن بەڕێز مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبەوە پێشکەش کرا.