کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ لەناوچەی \"شیلەند\"ی دانمارک

16:33 - 31 گەلاوێژ 2712

کوردستان میدیا: بەبۆنەی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لەوڵاتی دانمارک رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٩١ی هەتاوی، شەو ئاهەنگێک به بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێمۆکرات لەلایەن کۆمیتەی حیزبەوه له ناوچەی شیلەند بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە به سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩١ی هەتاوی، لەلایەن بەڕێز دیار مەولایی بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی شیلەندەوه خوێندرایەوه و تێیدا وێرای ئاماژه به کورتەیەک له مێژووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لەسەر بارودۆخی پارچەکانی دیکەی کوردستان شرۆڤەیەکی کورتی پێشکەش کرد.
دواتر پەیام و برووسکەی پیرۆزبایی حیزب و لایەنەکان بەم چەشنه خوێندرانەوه:

یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

پارتی دێمۆکراتی کوردستان

پارتی سوسیالیستی کوردستان

پارتی یەکیەتیی دێمۆکراتیک

ئەنستیتۆی کورد له دانمارک
پاشان سەلاح فازڵی ئەندامی دێرینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوه وتارێکی پێشکەش کرد.
رێوڕەسمەکه به گۆرانیی گۆرانیبێژان محەممەد غوڵامی و رامان عومەری و هەروەها شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێهات.