کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ، یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی کانادا بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، رێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەشداری ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب، لە پارکێک لە شاری ڤانکۆڤێری وڵاتی کانادا، بەڕێوەچوو.
سەرەتا رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدانی گەل و نیشتمان دەستی پێکرد.
پاشان، پەیامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبەوە لەلایەن هاورێ ئیسمایل ئیبراهیمی نوێنەری حیزب لە کانادا خوێندرایەوە.
لەبەشێکی دیکەی رێورەسمەکەدا کێبڕکێی یاری تۆپیی پێ لەنێوان هەڵبژاردەیڤ لاوان و مێرمنداڵاندا بەڕێوەچوو کە لەئەنجامدا یانەی لاوانی پێشمەرگە نازناوی پاڵەوانەتی بۆ خۆی مسۆگەر کرد و لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەی حیزبەوە خەڵات کران.
ئەم رێوڕەسمە بە پێشکەشکردنی چەند گورانییەک لەلایەن هونەرمەند فوئاد نەراقیـەوە کۆتایی پێهات.
هەر بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەندین حیزب و لایەنی سیاسی پەیامی پیرۆزباییان پیشکەش بە رێوڕەسمەکە کردبوو کە بریتین لە:
ــ پارتی دێموکراتی کوردستان
ــ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ــ حیزبی سەوز
ــ حیزبی لیبراڵ
ــ حیزبی کۆنسێرواتیڤ
ــ حیزبی دێموکراتی نوێ