کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی زریانێکی تویتێری بۆ ڕیپۆرتی ئەکاونتی عەلی خامنەیی

12:28 - 1 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: زریانێکی تویتێری بە مەبەستی ڕیپۆرتی ئەکاونتی تویتێری خامنەیی بەڕێوە چوو.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ڕابردوودا، بە بەرینکردنی فیلتری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سوشیال میدیاکانی نێوخۆ هەوڵی کۆنتڕۆڵ و بەرتەسککردنەوەی سەرچاوەی زانیارییەکانی خەڵکی ئێران دەدەن.

لە لایەکی دیکەوە بەرپرسانی ئێرانی بە ڕەچاو نەکردنی ئەو بڕیارە و کەڵکوەرگرتنی پاوانخوازانەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بوونە هۆکاری ناڕەزایەتیی خەڵک بەرامبەر بە خۆیان.

هەر لەم پێوەندییەدا، زریانێکی تویتێری، بە مەبەستی ڕیپۆرتی ئەکاونتی تویتێری ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، بەڕێوە چوو، کە هەشتەگی ئەم زریانە تویتێرییە"  #ریپورت_عظمی " بوو.

هەر لەو پێوەندییەدا چەند ڕۆژ پێش، تویتێر پۆستێکی عەلی خامنەیی بە هۆی  پێشێلکردنی ڕێساکانی ئەو کۆمپانیایە و هەڕەشە و توندوتیژییەوە سڕدرایەوە و ئەکاونتەکەی بۆ ماوەیەک هەڵپسێردرا.