کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سمینارێک بە بۆنەی رۆژی جیهانیی توندوتیژی لەدژی ژنان لە \"ئوستفۆڵد\"ی نۆروێژ

15:05 - 7 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: لە شاری ئوستفۆڵد لە نوروێژ بە بۆنەی رۆژی جیهانیی توندوتیژی لەدژی ژنان سمینارێک لەلایەن کۆمەڵەی کولتووریی کوردەوە بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی، بە هاوکاریی کۆمەڵەی کولتووریی کورد و سەنتەری خۆبەخشانەی نوروێژی، سمینارێک بەبۆنەی رۆژی جیهانیی توندوتیژی لەدژی ژنان بەڕێوە چوو.
لە سەرەتای ئەو سمینارەدا بەڕێزان قادر عەزیزبەیگی بەرپرسی کۆمەڵەی کولتووریی کورد لە ئوستفۆڵد و ئێلیزابێت نیگرێن باس و بابەتەکانی سمینارەکەیان پێشکەش بە بەشداران کرد و بەڕێز ئاننا ئینگەر پارێزگاری ئوستفۆڵد لەسەر گرینگی و مێژووی رۆژی جیهانیی توندوتیژی لەدژی ژنان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
لەم سمینارەدا چەندین وتار و بابەتی پێوەندیدار بە توندتیژی لەدژی ژنان و بنبڕکردنی ئەو توندوتیژییانە لەلایەن چەندین چالاکی ژنانەوە خوێندرانەوە.