کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە

16:15 - 9 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ١٠ی خاكەلێوە رۆژی شەهیدانی كوردستان لە شاری بۆكان چالاكیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، رۆژی شەممە رێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی بە بۆنەی١٠ی خاكەلێوە، رۆژی شەهیدانی كوردستان لە شاری بۆكان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان پووستێری تایبەتی كۆمیسیۆنی تەشكیلاتیان بە نیشانەی رێزلێنان لە بنەماڵەی شەهیدان و وەفاداری بە رێبازی شەهیدان، بۆ بنەماڵەی شەهیدان ناردووە.

ئەم راپۆرتە باس لەوە دەکات کە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە درێژەی کار و چالاکییەکانیان‌دا، تراكت و پووستێری تایبەت بە رۆژی شەهیدانی کوردستانیان لە زۆربەی گەڕەک، شوێنە گشتییەکان، مزگەوت و قوتابخانەکانی شاری بۆکان بڵاو كردووەتەوە.

هەروەها لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان و فەرهادتاش، پیرە محەممەد ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کردووە.

بە پێی راپۆرتی گەییشتوو، ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان، تاجە گوڵینەیان لەسەر گڵکۆی شەهید سەروان ئەفشین داناوە.

گادەر. د