کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە کاکێشانی شەهیدان

17:48 - 10 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی نییەر، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

شەوی ٩ لەسەر ١٠ی خاکەلێوە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی نییەر سەر بە شاری سنه، بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لە سەر بەردی پیرزەیتوون ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد.

تێکۆشەرانی دێموکرات بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە سەر ئەم بەردە کە لە بەرانبەر گوندەکەوە هەڵکەوتووە، پەیمانی وەفاداری و ئەمەگناسیی خۆیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

شایانی باسە شوێنی هەڵکردنی ئاڵاکە لەو شوێنانەیە کە لە نزیک پایەگای ڕێژیمی ئێرانە و بەتەواوەتی لە ژێر چاوەدێری ئەم پایەگایەدایە.

تیمێک لە بەکرێگیراوانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ئەمڕۆ ١٠ی خاکەلێوە، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ هاتوونەتە گوندەکە و بە ترس و لەرزێکی زۆرەوە ئاڵاکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.