کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی ژینگەپارێزی لە شاری پیرانشار

12:02 - 23 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: هەڵمەتێکی نەمام‌چاندن لە شاری پیرانشار بە هاوکاریی ژینگەپارێزان و مامۆستایانی ئەم شارە بەڕێوە چوو.

 دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی خاکەلێوە، ژینگەپارێزانی شاری پیرانشار، لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا دەیان نەمامیان چاند.

لەم چالاکییەدا کە لە ژێر دروشمی "بەڕوو، ناسنامەی زاگرۆس بپارێزین" بەڕێوە چوو، کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێز، مامۆستایانی قوتابخانەکان و هەروەها مامۆستایانی ئایینی، بەشدارییان کرد.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، پیلانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ لەنێوبردنی ژینگە و سروشتی کوردستان هەموو سنوورە ئەخلاقی و مرۆیییەکانی بەزاندووە، هەر بۆیە ژینگەپارێزانی کورد لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە شێوەگەلێکی جیاواز و لە چالاکییە بەرچاوەکاندا بە چاندنی نەمام و بەتایبەت بەڕوو هەوڵی زیندوو ڕاگرتنی ژینگەی کوردستان دەدەن.