ڕۆژی هەینی گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی "سەوزی چیا"ی مەریوان چالاکییەکی ژینگەییان بەڕێوە برد.
گرووپی شاخەوانیی "سەوزی چیا"ی مەریوان زبڵ و پاشماوەی شوێنەکانی "کونە شەم شەم" بۆ لای گوندی "تۆراخ تەپە"یان لە هەڵمەتێکی ژینگەییدا خاوێن کردووەتەوە.
ئەنجومەنی "سەوزی چیا"ی مەریوان چەندین ساڵە بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ پاراستن، ناساندنی خەسارە ژینگەییەکان و جێگیرکردنی کولتووری ژینگەیی چالاکی دەکەن و ڕۆڵیکی بەرچاویان لە پاراستنی سروشتی کوردستاندا هەیە.