کوردستان میدیا: بە بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات و کوردانی دانیشتووی نوروێژ، رێوڕەسمی نەورۆز لە باشوور و ناوچەی ئاکشهووسی ئەو وڵاتەدا بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژیشەممە رێكەوتی ٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٢ی هەتاوی، لە شاریگریمستادیباشوورینوروێژ، رێوڕەسمێك لەلایەن كۆمیتەیحیزبیدێمۆكراتی کوردستانی ئێران ــ نوروێژ و به بەشداریی کوردانی باشووری نوروێژ و لایەنه سیاسییەکانی کوردی ئەم دەڤەره بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەكە بە خوێندنەوەی سروودینەتەوایەتییئەیرەقیب و راگرتنی خولەكێك بێدەنگیبۆ رێزگرتن لە گیانیپاكیشەهیدانیرێگای رزگاریی کورد و كوردستان دەستیپێكرد.
پاشان بەڕێوەبەری رێوڕەسمەكە ئیبراهیم مورادپوور بەخێرهاتنیبەشداران و میوانانیرێوڕەسمەكەیكرد و دواتر پەیامیكۆمیتەیحیزب لەلایەن مەحیەدین رێحانییەوە خوێندرایەوە.
رێوڕەسمەكە بە سروود، گۆرانی و هەڵپەڕكێ و شایی بەشداران کۆتایی پێهات.
ناوچەی ئاکەشهووس
هەر لەو پێوەندییەدا ئێوارەی رۆژی شەممه، رێکەوتی ٣ی خاکەلێوە، کۆمەڵەی کولتووری کوردی ناوچەی ئاکەشهووس به هاوکاری یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ئاکەشهووس، جێژنی کۆن و دێرینی نەورۆزی ٢٧١٣ی کوردی به بەشداریی خەڵکێکی زۆری نیشتەجێی ئەو دەڤەره بەڕێوەچوو.
پاش ناساندنی بڕگە و بابەتەکانی رێوڕەسمەکە لەلایەن ئەبووبەکر ئەحمەدی بەڕێوەبەری رێوڕەسمەکە و بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب لەلایەن کۆڕی سروودی کۆمەڵەی کوردی و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، دەستی پێ کرد.
دواتر پەیامی هاوبەشی کۆمەڵەی کولتووریی کوردی ئاکشهووس و یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن هیوا ئەحمەدییەوە خوێندرایەوە.
پاشان سووەڕە میرلی نوێنەری پارێزگای ئاکشهووس لە پارلمانی نوروێژ لەسەر نەورۆز و نەتەوەی کورد چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا کورتە مێژووی نەورۆز بە زمانی نوروێژی لەلایەن مستەفا زاهیدزادەوە خوێندرایەوە.
دواتر شانۆیەک لەژێر ناوی هەڵبژاردنی سەرۆک لە نووسینی سمکۆ بێکەس و ئامادە کردنی یەکیەتیی لاوانی دێمۆکرات، پیشان درا.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنی گۆرانی و شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێهات.