"عەباس عەلی دروستی" جێگری تەندروستیی زانکۆی پزیشکیی تەورێز وتوویەتی کە تەمەنی بەکارهێنانی جگەرە لە ئێراندا بۆ ١٣ ساڵ دابەزیوە.
هەروەها سەرۆکی "دەبیرخانەی ستادی کشوەری کۆنتڕۆڵی دوخانیات" وتوویەتی: "لەماوەی ساڵەکانی ٨٥ هەتا ٩٠ی هەتاویدا بەکارهێنانی جگەرە ڕەوتێکی نەگۆڕی هەبووە، بەڵام بەکارهێنانی ڕۆژانەی نێرگەلە لەماوەی ساڵەکانی ٨٨ هەتا ٩٠دا نزیک بە ٤٠ لەسەد زیادی کردووە و هەتا ساڵی ٩٥ ئەو ڕەوتە بەردەوامیی هەبووە.
ڕێژەی بەکارهێنانی دوخانیات لە گوندەکان ١٥.٣٤ لەسەد و لە شارەکان ١٣.٦٢ لەسەد بووە و ساڵانە لە وڵاتی ئێران ٥٥ هەزار میلیارد نەخ جگەرە بەکار دەهێندرێت.