کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە جوانڕۆ له ناوی حیزبی دێموکرات بە قازانجی خۆیان کەڵکاژۆ وەردەگرن

12:52 - 9 سەرماوەز 2720

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە گوندی ''زێرانـ''ـی سەر بە شاری جوانرۆ جاش و بەکرێگیراونی ڕێژیم بە ناوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە داوای یارمەتی لە هاووڵاتییان دەکەن.

هەروەها ئەو جاش و بەکرێگڕاوانە بە ناوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتەوە لە گوندی ''زێران'' و دەورووبەری، جەوڵەی پێشمەرگانە بەڕێوە دەبەن و لە هەست و سۆزی خەڵک کە بەنیسبەت حیزبی دێموکراتەوە هەیانە، بە مەبەستی خۆیان کەڵک وەردەگرن و لەو ڕێگایەوە هەوڵ دەدەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەداو بخەن.

بۆ ئاگاداریی ڕای گشتیی ڕادەگەێنین کە ئەو کەسانە هیچ پێوەندییەکیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە نییە و تەنیا ئامانجیان بەدناوکردن و لاوازکردنی پێگەی حیزبی دێموکرات لەنێو کۆمەڵانی خەڵکە. هەروەها داوا لە خەڵكی ناوچەکە دەکەین بە هیچ جۆرێک یارمەتییان پێنەدەن و خۆیانیان لێ بەدوور ڕابگرن.