کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە شار و گوندەکانی کوردستاندا بە دوای پێشمەرگەدا دەگەڕێن

11:50 - 12 خاکەلێوه 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، لە ڕۆژانی سەرەتای ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوییەوە، هێزێکی ١٥ کەسی لە بەکرێگیراوانی رێژیم، سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران بە سەر و چاوی داپۆشراوەوە و بە مەبەستی شوێنهەڵکردنی پێشمەرگەکانی کوردستان، لەناکاودا دەڕژێنە نێو گوندەکانی دەوروبەری شاری مەریوان.

ئەم ١٥ کەسە بە جلوبەرگی خاکی و بە چەکەکانی وەک تیربار، قەناسە و کڵاشەوە و لەناکاودا دەچنە نێو گوندەکان و بە دوای پێشمەرگەدا دەگەڕێن و هیچ کەس ئاگاداری ئەوە نییە کە لە کوێوە دێن و چۆن دەگەنە شوێنی مەبەستی خۆیان.

بە وتەی هەواڵنێری "کوردستان میدیا"، ئەم کەسانە ساڵی رابردووش هەر ئەم مەئموورییەتەیان پێ ئەسپێردرابوو و هەتا کۆتایی هاوین بەردەوام سەردانی گوندەکانیان کردووە کە ئەمساڵیش خەریکی دووپاتکردنەوەی ئەم مەئموورییەتەن.