کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە گوندەکانی شنۆ بە بیانووی بوونی پێشمەرگە خەڵکیان ئازار داوە

13:25 - 11 خاکەلێوه 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خاکەلێوە، جاش و خۆفرۆشەکانی ڕێژیمی ئێران بە بیانووی بوونی پێشمەرگەی کوردستان ڕژاونەتە نێو گوند و ناوچەکانی شاری شنۆ و لەنێو خەڵکدا مانۆڕیان بەڕێوە بردووە.

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای ڕاگەیاند، هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم بە بیانووی بوونی پێشمەرگە چوونەتە گوندی ''دێشەمس'' و هەروەها بە نێو مەزراکانی ئەو گوندەدا گەڕاون.

بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران لە گوندی ''دێشەمس'' خەڵکیان ئازار داوە و گوشاریان بۆ هێناون کە ئەگەر پێشمەرگەیان بینی دەبێ ڕاپۆرتیان لێ بدەن.

دوای ئەوەی کە پێشمەرگەکانی شار لە شنۆ نەورۆزی کوردەوارییان لەگەڵ خەڵک جێژن گرت، ڕێژیمی ئێران گوشارەکانی لەو ناوچەیە پەرە پێداوە.