کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر سەرمایەی خەڵک

11:56 - 4 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ و دووکانی خەڵکی کوردستان و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، خەریکی تێکدان و ڕووخاندنی شوێنی کاری خەڵکن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران، لە سنووری باشماخ، هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاسبی خەڵک و بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، بە لۆدر خەریکی ڕووخاندنی دووکان و قاوەخانەکانی ئەم شوێنەن.

بەپێی گرتە ڤیدئۆییەک کە بە دەستی ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، بەکرێگیراوانی ڕێژیم دووکان و شوێنی کاسبی خەڵکیان ڕووخاندووە و هەموو کەرەستەکانی خەڵکیان ڕژاندووەتە سەر شەقامەکە و دووکاندار و کاسبەکانیان تووشی زەرەری ماڵیی زۆر کردووە.

هەواڵنێری کوردستان میدیا، لە سنووری باشماخ ڕایگەیاند: کە بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران ڕایانگەیاندووە، که ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی ڕەشەمەدا، دووکانەکانی دیکەش دەڕووخێنن.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، لە دۆخی ئابووریی نالەباری ئێستادا بەتایبەت کە نەورۆز و سەری ساڵی تازەش نزیکە، لە جیاتی چارەسەریی کێشەکانی خەڵک، لە ئازاردانی خەڵک بەردەوامن و پێش بە کار و کاسبیی خەڵکیش دەگرن.