کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەکرێگیراونی ڕێژیم لە سەقز لە قاڵبی کەسانی هەژاردا سیخوڕی دەکەن

13:07 - 27 پووشپەڕ 2720

بەکرێگیراونی ڕێژیمی ئێران لە شاری سەقز لە قاڵبی کەسانی هەژار و مەلای مزگەوتەوە داوای یارمەتی لە خەڵک دەکەن و بەو بیانوویە سەرقاڵی سیخوڕین.

بەپێی ئەو زانیاریانە کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە؛ بەکرێگیراوان لە شاری سەقز بە ناوی جیاجیاوە سیخوڕی لەسەر خەڵک دەکەن و بەناوی هەژار و لە قاڵبی مەلایەتیدا یارمەتیی لە خەڵک وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانە کە خەریکی ڕاوڕووتی خەڵک و سیخوڕیکردنن لە ڕێگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت.