کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەکرێگیراوێک بە مەشرووبی سپای پاسداران سەنکووبی کرد

11:49 - 13 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: جاشێکی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران به هۆی خواردنەوەی ئەلکۆل سەنکووبی کرد و مرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، جاشیک بە ناوی "سوارەئاقا ئەحمەدئاقایی" لە شاری پیرانشار، بە هۆی خواردنەوەی ئەلکۆلی لەڕادەبەدەر سەنکووپی کردووە و دواتر دەمرێت.

ڕێکخراوی سپای پاسداران لە ڕێگای مۆرە و بەکرێگیراوەکانی خۆیەوە خواردنەوەی ئەلکۆلی و بەتایبەت ماددەسڕکەرەکان بڵاو دەکاتەوە، کە زۆربەی ئەو مەشرووبە ئەلکۆلیانە دەسکردی سپای پاسدارانە.

لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧دا، زیاتر لە ٥٠ کەس بە هۆی خواردنەوەی مەشرووبی دەسکرد، لە پارێزگای ورمێ، سنە، ژەهراوی بوون و ٨ هاووڵاتیش گیانیان لە دەست داوە.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەو بارەوە بڵاوی کردبووە، لە ماوەی یەک حەوتوودا، ٨ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بانە، بۆکان و پیرانشار، بە هۆی خواردنەوەی مەشرووبی دەسکرد، گیانیان لە دەست دابوو.

هاووڵاتییان لەو باوەڕەدان ژەهراویبوونی هاووڵاتییان بە هۆی مەشرووبی دەسکرد بووە و ئەوەش دەستی سپای تێرۆریستی پاسدارانی تێدایە.

ڕێکخراوی سپا و کەسانی سەر بەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە بۆ دروستکردنی مەشرووب لە "حەبی ڕەوانگەردان"، کەڵک وەر دەگرن کە ئەوەش مەترسییە بۆ سەر هاووڵاتییان.