کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڵێنی گەورە و جێبەجێ نەکراو/ ناڕوونی چارەنووسی پڕۆژەکانی \"مهر ماندگار\" لە ئیلام

20:08 - 24 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: بەپێی بەڵێنییەکانی دەوڵەتی دەیەم دەبێ‌ هەتا کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەکانی مهر لە ئیلام کۆتایی پێ‌ بێت، بەڵێنییەک کە وەدی هاتنی لەو ماوە کورتەدا و کەمتر خەمی ناوەندە پێوەندیدارەکان، زۆر ئەستەمه.


لێپرسراوانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بۆ چەندین جار بەڵێنی جێبەجێ‌ کردنی پڕۆژە ناتەواوەکان (مهر ماندگار) يان لە ئیلام داوە، بەڵێنیەک کە هەتا ئێستا وەدیی نەهاتوون.
گەڵاڵەی مهر ماندگار سەرجەم ئەو پرۆژە عومرانیانە دەگرێتەوە کەلە ماوەی ئەو چەند ساڵەی دواییدا نەچوونەتە بواری جێبەجێ‌ کردنەوە.
پرۆژەی پێتروشیمیی ئیلام یەکێک لە گەڵاڵەکانی مهر ماندگارە و ئەو گه‌ڵاڵه پاش تێپەڕینی ٨ ساڵ هەتا ئێستا بە ناتەوای ماوەتەوە.
هاووڵاتیانی ئیلام بەتەواوەتی لەو پرۆژەیە دڵ سارد بوونەتەوە و لەو باوەڕە دان پێتروشیمیی ئیلام هیچ کات بە کۆتایی ناگات.
هەنووکه ئیلام لەو پارێزگایانەیە کە پرۆژەی گەورەی پیشەیی تێدا نییە و ئەگەریش هەیە نەچۆتە بواری جێبەجێ‌ کردنەوە.
هەشت کۆمپانیای گەورەی پیشەییش کەلە بەڵێنییەکانی دەوڵەتی دەیەم بە خەڵکی ئەو پارێزگایە بووه، هەتا ئێستا هیچکام لەو بەڵێنیانە وەدی نەهاتوون.