کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی كۆمەڵێك لە چالاكانی كورد: پیرۆزبایی ڕزگاركردنی شەنگال دەكەین و هاوسۆزیی خۆمان بۆ گیانبەختكردوانی ڕووداوەكانی پاریس دەردەبڕین

21:17 - 24 خەزەڵوەر 2715

كوردستان میدیا: یازدە كەس لە چالاكانی مەدەنی، سیاسیِ، مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەوانانی كورد بە دەركردنی بەیاننامەیەك پیرۆزبایی ڕزگاركردنی شاری شەنگالیان كرد و هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختكردوانی ڕووداوەكانی پاریس دەربڕی.

دەقی تەواوی ئەم بەیاننامەیە كە گەیشتۆتە دەستی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بەم چەشنەیە:

ویژدانە بێدار و ئازادەكان!

پاش تێپەڕینی زیاتر لە ساڵێك، شنگال گەڕایەوە باوەشی دایكی نیشتمان و سێبەری ڕق و توندوتیژی و مرۆڤكوژیی داعش لە سەر ئەو شارە ڕەوییەوە. ئێمە كۆمەڵێك لە چالاكانی سیاسی، مەدەنی، رۆِژنامەوانی و مافی مرۆڤی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران ئەم سەركەوتنە پیرۆزە لە هەموو ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان پیرۆزبایی دەكەین و لەم ساتەوەختە شیرینەدا، خۆمان بە هاودڵ و هاوڕێی بنەماڵەی گیانبەختكردوانی ڕووداوە تیرۆریستییەكانی پاریس دەزانین و هیوادارین توندوتیژی، شەڕ و چاندنی تۆوی ڕق و قین لە ژێر هەر ناوێكدا لە جیهاندا نەمێنێت.

١ـ حەسەن ئەمینی ٢ـ ئیسماعیل موفتیزادە ٣ـ جەلال جەلالیزادە ٤ـ سیاوەش حەیاتی ٥ـ ئیقباڵ ڕەزایی ٦ـ حوسەین ئەحمەدی تەبار ٧ـ خالید تەوەكولی ٨ـ حاسڵ داسە ٩ـ سەباح شیانی ١٠ـ ئیجلال قەوامی ١١ـ فەردین كەمانگەر