کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا ''هادی یەزدانی''

12:43 - 12 بانەمەڕ 2720

دەقی بەیاننامەکە بەم چەشنەیە:

هەواڵی کۆچێکی ناوەخت‌ و دڵتەزێن

بە داخ‌ و کەسەرێکی زۆرەوە بە ئاگاداریتان دەگەیەنین کە مامۆستای دۆست و هاوکارمان کاک "هادی یەزدانی"، یەکێک لە دڵسۆزانی گەل و نیشتمان و ئەندامی چالاکی دەستەی دامەزرێنەری یەکيه‌تیی پیشەیی مامۆستایانی كوردستانى ئيران، كۆميته‌ى شارى سەقز، بە شێوەیەکی گوماناوی کۆچی دوایی کرد.

بەم بۆنەوە وێڕای بەداخبوون لە ناخی دڵمانه‌وه پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئازیزیان و سەرجەم هاوڕێ و هاوبیرانی مامۆستا هادى و مامۆستايان و قوتابييانى كوردستان دەکەین و خۆمان بە شەریکی ئەو خەمە گەورەیەیان دەزانین.

شایانی باسە کە مامۆستا هادی یەزدانی ماوەی ٤ ساڵ بوو لە شارى ورمێ خه‌ريكى خويندنى دوكتورا بوو و وه‌ک مامۆستا خزمەتی دەکرد. به‌داخه‌وه ڕۆژی ڕابردوو لە بەنداوی "چراوغ وەیس" به شيوه‌ى گوماناوى خنکا و ئەمڕۆش تەرمەکەی دۆزرایەوە.

 يه‌كيه‌تیى پيشه‌يى مامۆستايانى كوردستانى ئێران

١١ی بانەمەڕی ١٣٩٩