کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیانییەی "کانوونی هەم‌ئەندیشیی تۆوسعەی کوردستان و شۆرای زانکۆی کوردستان" سەبارەت بە سڕینەوەی زمانی کوردی لە تابلۆکانی زانکۆی کوردستان

13:53 - 31 گەلاوێژ 2721

"کانوونی هەم‌ئەندیشی تۆوسعەی کوردستان و شۆرای زانکۆی کوردستان " سەبارەت بە سڕینەوەی "زمانیی کوردی" لە تابڵۆی زانکۆی "کوردستان" بەیانییەکیان بڵاو کردووەتەوە.

لە بەیانییەی "کانوونی هەم‌ئەندیشیی تۆوسعەی کوردستانـ"ـدا هاتووە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژ لەلایەن چەند کەس زمانی "کوردی" لە تابکۆی زانکۆی "کوردستان" سڕاوەتەوە.

ئەو چەند کەسە بە کەرەستەی پێویست و زۆر ڕاشکاوانە هاتوونەتە نێو زانکۆ و ئەو کارە ‌قێزەونەیان ئەنجام داوە.

ئەوەی جێگای پرسیارە ئەوەیە کە ئایا ئەو کەسانە لە ڕووی نەفامی ئەو کارەیان کردووە یە ئەوەیکە پشتیان بە کاسانێک بەستووە و ترسیان نییە.

ئەو کارە لە حاڵێکدایە کە لەو دەورانەدا خەڵکی جیهان بەو قەناعەتە گەیشتوونە کە جیاوازیی "زمان، ڕەگەز، بیر و ئایین" پێوەری لەسەرتربوون بە سەر کەسانی دیکەوە نییە.

لەلایەکی دیکەوە سەرەڕای ئەویکە زانکۆی "کوردستان" لەنێوان چەندین بنکە و دەامەزراەوی ئەمنییەتیدا هەڵکەوتووە بۆ دەبێت ئەمنییەتی ئەو زانکۆیە پارێزراو نەبێت.

"کانوونی هەم‌ئەندیشیی تۆوسعەی کوردستان" سەبارەت بەو پیلانانەی کە لە ماوەی چەندین حەوتووی ڕابردوودا بۆ پێکهێنانی فەزایەکی ناسالمی"میللی و زمایی" لە کۆمەڵگادا دروست بووە داوای لە دەزگا قەزاییەکان کردووە بەنیسبەت بێحوڕمەتی‌کردن بە نەتەوەی "کورد و زمانی کوردی" بە زووترین کات هەڵوێستی پێویست ئەنجام بدرێت.

هەر لەو پێوەندییەوە "شۆرای زانکۆی کوردستان" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە دوو لایەنی "بەسیجی زانکۆ و کۆمەڵگای ئیسلامی" ئەو کارەیان ئەنجام داوە.