کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاران؛ ڕێژەی دزیکردن لەنێو منداڵانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ زیادی کردووە

12:19 - 13 سەرماوەز 2721

بە وتەی "سەرۆکی پۆلیسی پێشگیریی تاران"، ڕێژەی دزیکردن لەنێو منداڵانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ زیادی کردووە و زۆرێک لە دزینی مۆبایلەکان منداڵان دەیکەن.

ناوبراو زیادی کرد: "لە ئەمساڵدا ڕێژەی دزینی جانتا زیادی کردووە. هەروەها بەگشتی ڕێژەی دزینەکان ٢ لەسەد زیادی کردووە".

زۆرێک لە منداڵان لە ئێران لەبەر نەبوونی و هەژاریی بنەماڵەکانیان ناچار دەبن زوو واز لە خوێندن بێنن و هەر لە تەمەنی خواردا ڕوو لە کارکردن دەکەن. زۆرێک لەو منداڵانەش تووشی تاوانگەلی وەک فرۆشتنی مادەی سڕکەر و دزیکردن دەبن.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دۆخێکی وەهای لە ئێراندا دروست کردووە کە وێڕای سەرهەڵدانی سەدان قەیرانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ژینگەیی و... دیاردە دزێوە کۆمەڵایەتییەکانیش ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەبن.