کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاناکۆرای شاری مەهاباد خزمەتگوازریی بۆ ناکرێت

11:22 - 19 رەشەمه 2721

دووکاندارانی تاناکۆرای شاری مەهاباد لە بابەت دۆخی خراپی تاناکۆرا و کێشەکانی بازاڕچەکە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

یەکێک لە هاووڵاتییانی شاری مەهاباد باسی لەوە کردووە کە بەرپرسانی پەیوەندیدار پێشتر بەڵێنیی جێبەجێکردنی سیستمی ئاگرکوژێنەەوەیان دابوو بەڵام جێبەجێ نەکراوە.

هاووڵاتییان لە بابەت سیستمی گەرما و سەرمای تاناکۆرا گلەییان کردووە و وتوویانە  کە پێویستە بۆی جێبەجێ بکرێت.

بەهۆی گوێ پێنەدان کێشەکانی تاناکۆرا هەر جارەی کەوتووەتە بەر دەستی یەکێک لە شارەدارەکانی ڕێژیم و تا ئێستا هیچیان جێبەجێیان نەکردووە.

ئەو دووکانانە لە ژێر دەستی شارەداریدان.

بەهۆی چارەسەرنەکردنی ئەو کێشەیە هەندێک لە دووکانداران بە پارەی خویان سیستمی گەرمایی و سەرماییان جێبەجێ کردووە.

دووکانداران هەروەها باسیان لە نەبوونی پارکینگ و سرویس بێهداشتی بۆ تاناکۆراکە کردووە و دەڵێن کە سێ ساڵە قەرارە کە پارکینگ بۆ بازاڕچەکە بکەنەوە بەڵام تا ئێستا نەکراوە.

 نزیک بە هەشت هەزار کەس لەو تاناکۆرایەدا خەریکی کارن بەڵام وەکوو شوێنی کار گرینگی پێ نادرێ.

تا ئێستا نزیک بە دوو میلیارد تمەن لە کێشەکانی تاناکۆرا لەلایەن دووکاندارانی تاناکۆراوە خەرج کراوە بەڵام بەهۆی یارمەتینەدانی شارەدارییەوە کێشەکان چارەسەر نەکراون.