"محەممەد حوسێن فەلاحەتی" سەرۆکی ئیدارەی ژینگەی شاری "کرماشان" وتوویەتی تاڵاوی "هەشیلان" هەتا ٢٠ ڕۆژی دیکە وشک دەبێت.
"فەلاحەتی" وتوویەتی هەتا ئێستا بەشە ئاوی و تاڵاوە لەلایەن وەزارەتی بەرقەوە نەدراوە و داوای لەو وەەزارەتە کردووە لە یەک چرکەدا ٢٠ هەتا ٥٠ لیتر ئاو بداتە ئەو تاڵاوە بۆ پێشگرتن لە وشکبوونی تاڵاوی "هەشیلان".
هەر لەو پێوەندییەوە وەزارەتی جیهادی کشاوەرزی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە ٣١ پارێزگای ئیران لە ٦١ هەتا ١٠٠ لەسەد تووشی کێشەی وشکساڵی بوونەتەوە.
پارێزگایەکانی "ئیلام، چوار مەحاڵ و بەختیاری، کرماشان، هەمەدان و هۆرمۆزگان" ١٠٠ لەسەد تووشی قەیرانی بێ ئاوی بوونەتەوە.