"مەنسوور شیشەفرۆش" بەڕێوەبەری قەیرانی پارێزگاریی پارێزگای "ئیسفەهان" باسی لەوە کردووە کە ٩٨ لەسەدی تاڵاوی "گاوخونی" لەو پارێزگایە وشک بووە.
ناوبراو وتوویەتی: "وشکبوونی ئەو تاڵاوە و زایندەڕوود لە داهاتوودا دەبێتە شوێنی دروستبوونی تەپ و تۆز و پاشان بڵاو دەبێتەوە".
سەرەڕای وشکەساڵی و کەمیی بارانبارین هۆکاری سەرەکی وشکبوونی سەرچاوەئاوییەکانیی کوردستان و ئێران، کەمتەرخەمی و نەشیاوبوونی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانە.
تاڵاوی "گاوخوونی" تاڵاوێکی نێودەوڵەتییە و لە پارێزگای "ئیسفەهان" هەڵکەوتووە.
پانتایی ئەو تاڵاوە ٤٧٦ کیلۆمیتری چوارگۆشەیە.