کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: لە عێراقەوە ئێرانمان خستووەتە ژێر چاودێری

10:19 - 15 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بە مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند: لە عێراقەوە چاوەدێری کاروباری ئێران دەکەین و ئەگەر هەڵەیەک بکات وڵامی دەدەینەوە.

دانڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا لە کاناڵی  CBS بەفەرمی ڕایگەیاند: یەکێک لەو هۆکارانەی کە هێزە سەربازییەکانمان لە عێراق ناکشێنینەوە ئەوەیە کە دەمهەوێ لە نیزیکەوە چاودێری ئێران بکەم چوونکە ئەم وڵاتە بەڕاستی کێشەیەکی گەورەیە.

ناوبراو لە وڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا دەتانهەوێ لە عێراقەوە هێرش بکەنە سەر ئێران وتوویەتی: ئێمە دەمانهەوێ ئێران لەژێر چاودێریماندا بێت، ئەگەر هەڵەیەک بکەن و بیانهەوێ چەکی ناوکی یان چەکی هاوشێوەی درووست بکەن زوو پێی دەزانین و هەڵوێستی شیاوی لەبەرامبەردا دەگرین.

وتوویشیەتی: ئێمە لە عێراقەوە ئاگامان لە سووریەش دەبێ و ئەگەر پێویست بێت بۆ سووریەش دەگەڕینەوە؛ بەوتەی ناوبراو ئامریکا لە عێراقەوە دەتوانێ تێرۆریستەکان لە سوریە بکاتە ئامانجی خۆی.