کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: ڕێژیمی ئێران، سووریە و ڕووسیە کوشتارەکان لە ئیدلب ڕابگرن

11:31 - 6 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، سووریە و  پشتیوانەکانی بەوە تاوانبار کرد کە بە درێژەدانی بوردمانکردنی پارێزگای ئیدلب، بەرەو کوشتنی هەزاران کەسی مەدەنی هەنگاو هەڵدێنن.

سەرەڕای دژایەتییە نێونەتەوەییەکان، هێرشی زەمینی و هەوایی بۆ پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریە، کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەسی لێکەوتووتەوە.

لەو پەیوندییەدا، "دانڵد ترامپ"، سەرکۆماری ئامریکا، ڕۆژی پینجشەممە، ٥ی بەفرانبار داوای کردووە کە ئەم خۆێنڕێژییە لەم ناوچەیە ڕابگیرێت.

ناوبراو لە پەیامێکی تویتێریدا نووسیویەتی: "هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، سووریە و ڕووسیە لە ئێستا؛ یان لە بەرەبەری کوشتنی دەیان هەزار کەسی بێتاوان لەم ناوچەیەدان".

سەرکۆماری ئامریکا ڕوو لە سووریە و پشتیوانەکانی نووسیویەتی: ''ئەو کارە مەکەن''.

پێشڕه‌وییه‌ وشكانییه‌كانی ڕێژێمی بەشار ئه‌سه‌د، ئێران و ڕووسیە له‌ ئیدلب بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕێككه‌وتنه‌كانی ''ئاستانه''، نیگه‌رانیی زۆری دروست کردووە.

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافی مرۆڤ له‌ سووریه، له‌ كاتی واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی ئاستانه زیاتر له‌ هه‌زار و ٣٠٠ کەس له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ڕێژیمی سووریە و ڕووسیە كوژراون.

له‌ ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له‌ یەک ملیۆن كه‌س له‌و ناوچانه‌وه‌ كه‌ ئامانجی هێرشی بەربڵاون بۆ نزیک سنووری توركیە، كۆچیان كردووه‌.

به‌رده‌وامیی پێشڕه‌ویی ڕێژێمی سووریە بە پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران و ڕووسیە،  نیگه‌رانییه‌کی زۆری بە نیسبەت‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی خەڵکی مەدەنی و شه‌پۆلی كۆچککردن دروست کردووە.