کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تراژدیای ئاگر کەوتنەوەکان لە کوردستان کۆتایی نایە

13:57 - 5 پووشپەڕ 2720

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری "بەدرە" و "بیجاڕ"ـی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە دەیان هێکتار لە دارستان و سروشتی ئەو دوو شارە لە ئاگردا سووتان.

 لە ئاوایی "بیانلوو"ـی بیجاڕ دەیان هێکتار  مەزرای و لێرەوار لە ئاکامی ئاگر کەوتنەوەدا سووتاون.

لەو ئاگرکەوتنەوەیەدا زیانێکی زۆر وەبەر گەنم و کشتوکاڵی خەڵکی ئاوایی"بیانلوو" گەیشتووە  کە لەلایەن خەڵکی ئەو دەڤەرەوە کونتڕۆڵ کراوە.

هەروەها لە شاری "بەدرە" سەربە پارێزگای ئیلام زیاتر لە ٢٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو شارە لە نێو ئاگردا سووتاون کە دواتر ئەو ئاگرە بە هیمەتی خەڵکی شارەکە و ژینگەپارێزانەوە کۆنترۆڵ کرا.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بە سەدان هێکتار دارستان و لێڕەواری کوردستانی ڕۆژهەڵات لە نێو ئاگری ڕق و قینی دوژمانی ژینگە و بە شێوەی سیتستماتیک سووتاوە و قەیرانێکی ژینگەیی خولقاندوە.