کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تراژدیای کۆڵبەران لە کوردستاندا

13:09 - 2 گەلاوێژ 2720

لە ماوەی مانگی پووشپەڕدا ٨ کۆڵبەر لە کوردستان کوژراون و ١٤ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوونە.

بەپێی ئامارێک کە ئاژانسی هەواڵدەریی "کوردپا" بڵاوی کردووەتەوە، لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی،  ٢٢ کۆڵبەر کوژراو  و بریندار بوونه. لە کۆی ئەو ٢٢ کۆڵبەرە کوردە، ٨ کەسیان کوژراو و ١٤ کۆڵبەر بریندار بوونه.

١٩ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا و بریندار بوونه. کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی تورکیە کوژراوە،

کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنە ناو ئاو لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئاودا خنکاوە.

لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩دا، ٥٧ کۆڵبەر کوژرا و بریندار بوونه (١٩ کوژرا و و  ٣٨ بریندار)

لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە گشتیی ٧٩ کۆڵبەر کوژرا و بریندار بوونه (٢٧ کوژرا و ٥٢ بریندار)

"عەلی بروکی میلان"، کۆڵبەری کوژرا خەڵکی شاری چاڵدێران، پاش دەسبەسەرکردنی بە دەست بەستراوەیی لە مەودایەکی کەم لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمەوە تیرباران کراوە.

"شەمزین ئەحمەدی" کۆڵبەری کوژراو خەڵکی شاری ورمێ، کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم، گوللـە بەر پشتی کەوتبوو، پاش ٨ ڕۆژ خەواندن  لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا بوو.  هەروەها برایەکی شەمزین بە ناوی "ئەرسەلان ئەحمەدی" لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم لە کاتی کۆڵبەری کوژرابوو.

کۆڵبەران بە شێوەی نایاسایی، دەکرێنە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان ڕێژیمی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان تەقەیان لێ دەکرێت.