کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تراکت و پۆستێری تایبەت بە رۆژی زمانی دایکی بڵاو کرایەوە

16:45 - 28 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: ناوندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەی بڵاو کردەوە.

٢١ی فێورییەی هەموو ساڵێک، بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی ناودێر کراوە و لەنێو گەل و نەتەوەکانی جیهیشاندا بە شێوازی جۆراوجۆر یادی دەکرێتەوە.

ئەم ڕۆژه لەسەر پێشنیاری وڵاتی بەنگلادێش، لە لایەن ڕێکخراوی فێرکاری، زانستی و فەرهەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ)، وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پەسەند کراوە .

پۆستێر و دروشمەکانی تایبەت بە زمانی دایکی، بە زمانی کوردی بڵاو دەکرێتەوە.