کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترسی ڕێژیم لە تەلەفزیۆنی تیشک

11:48 - 10 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە درێژەی هەوڵە دژبەرانەکانی بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان، لە ترسی بڵاوبوونەوەی دەنگی مافخوازی گەلی کورد، پارازیت دەخاتە سەر تەلەفزیۆنی تیشک.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ٩ی خاکەلێوە، لە شارەکانی کوردستان و بەتایبەت شاری بۆکان، پارازیت خراوەتە سەر فرێکانسی تیشک تیڤییەوە.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، لە ترسی بڵاوبوونەوەی دەنگ و ڕەنگی خەڵکی تێکۆشەر و خەباتکاری کوردستان و هەروەها تیشکهاوێژی خەباتی خەڵکی کورد، بە شێوازی جیاواز هەوڵی کپکردنی دەنگی خەڵکی کوردستان دەدات و دانانی پارازیت لەسەر فرێکانسی تیشک تیڤیش یەک لەو هەوڵانەیە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە شارەکانی کوردستان و بەتایبەت لە شاری ڕوانسەر پارازیت خرایە سەر فرێکانسی تیشک تیڤی.