کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترسی ڕێژیم کۆتایی نییە

12:14 - 22 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: پاش بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانە و کاریگەری مانگرتنی ٢١ی خەرمانان، ڕێژیمی ورەداڕووخاو بڵاوەی بە هێزە سەرکوتکەرەکانی خۆی کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، بەهۆی سەرکەوتووانە بەڕێوەچوونی مانگرتنی ڕۆژی ٢١ی خەرمانان لە شارەکانی کوردستان کە دۆشداماوی و سڕبوونی بۆ کۆماری تاوان و جینایەت بە دیاری هێنا، ڕێژیم وەخۆکەوتووە و بڵاوەی بە چەکدارە ترسنۆکەکانی لە شارەکانی کوردستان کردووە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان لە شارەکانی سەقز، سنە، مەهاباد، مەریوان و چەندین شاری دیکەش هێزە لیباس شەخسییەکان و مەئموورە ورەداتەپیوەکانی ئیتلاعات بە نێو شارەکاندا بڵاوەیان پێکراوە و بە کۆمەڵ لە نێو شەقام و شوێنە گشتییەکاندا دەسووڕێنەوە.

هاووڵاتییەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاندووە ئەوەیکە ئەمڕۆ ڕێژیم دەیکات بەپێی نەریتی سیستمە دیکتاتۆرەکانە؛ کۆماری ئیسلامیش پاش سەرکەوتنی ئەو گەلەی کە حاشای لێدەکات و شکستی لێدەخوات، دەکەوێتە نێو شەقام و کۆڵانەکان و دەیهەوێ هەیمەنەی پووشاڵی خۆی نیشان بدات و ترسە بێ‌کۆتاییەکەی بشارێتەوە.