''فەرامەرز توفیقی'' بەرپرسی کۆمیتەی مووچەی شورای ئیسلامیی کاری ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران وتوویەتی: ''توانای کڕینی کرێکاران لە کۆتایی مانگی خەرمانان بە حیسێبکردنی ڕێژەی هەڵاوسان و دابەزینی بەهای ڕیاڵ، نزیکەی ٣٢.٢ لەسەد بەنیسبەت مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ کەمتر بووە''.
ناوبراو وتوویەتی نوێنەرانی کرێکاران داخوازییەکانی خۆیان بۆ دانیشتینی شورای باڵای کار لەبابەت بژیوی بنەماڵەکان، ئەمنییەتی کار و دابینکردنی خانوبەرە ئامادە کردووە، بەڵام لەلایەن وەزیری کارەوە بۆ تاوتوێی ئەو بابەتانە هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوە''.
لە حاڵێکدا وەزارەتی تەعاوەن و کار و ڕفاە ئامادە نییە دانیشتنی شورای کار پێک بێنێت''عەل خودایی'' نوێنەری کرێکاران لەو شورایە لە نێوەی مانگی ڕەزبەردا وتبووی کە لانیکەمی پێداویستییەکانی ژیان گەیشتووەتە ١٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تمەن و دۆخی بژیوی کرێکاران و خانەنشینان لە خراپترین ئاستی خۆی دایە.
نوێنەری کرێکاران لە شورای باڵای کار وتوویەتی ڕەوتی گرانی کاڵا و خزمەتگوزاتییەکان بە خێراییەکی زۆر هەڵدەکشێت و ئەمساڵ بە سەرنجدان ڕێکۆردشکێنییەکانی نرخی هەڵاوسان، باشترکردنی حەقدەستی کرێکاران پێویستییەکی بنەڕەتییە.