کوردستان میدیا: "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" سەرکۆماری تورکیە بۆ بانگەشەی حیزبەکەی خۆی ئاک پارتی، باسی لەوە کردووە کە بۆ دەرکردنی HDP لە دەسەڵات و نەگەیشتن بە پارلەمان هەرچی لە دەستتان دێت بیکەن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"، له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنەکانی تورکیەدا لەگەڵ ئەندامانی حیزبەکەی ده‌ڵێت: "هه‌رچی له ده‌ستتان دێت بیكه‌ن بۆ ئەوی کە پارتی دێموكراتی گه‌لان (HDP) له ده‌ره‌وه‌ی پارلەمان بمێنێتەوە".
ئه‌ردۆغان له قسەکانیدا ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یڵێم له نێوان خۆمان بێت و نه‌درێته ڕاگه‌یاندن و دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر برا و هاوكارانمان (له ئاكپارتی) له پارێزگاكانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی وڵات، هه‌وڵی زیاتر بده‌ن و كاری زیاتر بكه‌ن، هه‌رچی له ده‌ستتان دێت بیكه‌ن بۆ ئەوی کە پارتی دێموكراتی گه‌لان (HDP) له ده‌ره‌وه‌ی پارلەمان بمێنێتەوە و ئه‌وه‌ش بۆ ئێمهكارێكی گرینگه ".
ناوه‌نده سیاسییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی توركیە باس لەوە دەکەن ئه‌ردۆغان و حیزبه‌كه‌ی بۆ كاریگه‌ریی خستنه‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنەکانی تورکیه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر "فرت و فێڵ و به‌رتیل پێدان و ته‌نانه‌ت ترساندنیش".
بۆ پۆستی سەرکۆماریی تورکیە چوار پیاو و ژنێک بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرکۆماری لە "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان"، سەرکۆماری ئێستای تورکیه لە پارتی پارتی داد و گەشەپێدان (AKP)، ڕکابەری دەکەن.
بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی تورکیه ٦ کەس بۆ پۆستی سەرکۆماریی تورکیە خۆیان کاندید کردووە کە کوردێکی کوردستانی باکووریش بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوه.
ڕێکەوتی ٢٤ی ژوئەنی ئەمساڵ خەڵکی تورکیه و کوردستانی باکوور بۆ هەڵبژراندنی سەرکۆماری تورکیە دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگ دان.
ئەو ٦ کاندیدەی پۆستی سەرکۆماریی تورکیە بەم شێوەیەن: "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، AKP، موحەڕڕەم ئینجە، پارتی گەلی کۆماری (GHP)، خاتوو مەڕال ئاکشنەر (پارتی باش)، تەمەل کەڕەمەڵڵائۆغڵو (پارتی سەعادەت) دۆغو پەرینچەک (پارتی نیشتیمان) و سەڵاحەدین، دەمیرتاش پارتی دێموکراتی گەلان (هەدەپە).