کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تورکیە دەبێ ڕێز بۆ ئازادیی ڕادەڕبڕین دانێت

12:26 - 28 رەشەمه 2720

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاندووە هەڵوەشانەوەی "پارتی دێموکراتی گەلان"(HDP) بەپێچەوانەی دێموکراسی و ئازادیی ڕادەربڕینە.

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا، وەرگرتنەوەی کورسیی نوێنەرایەتی لە "عومەر فارووق گڕگڕلی ئۆغلوو" نوێنەری پارتی دێموکراتی گەلان (هە.دە.پە) و داکۆکیکاری مافی مرۆڤی وەک نیگەرانی وەسف کرد.

هەروەها دادستانێک لە دادگای باڵای تورکیە داوای کردووە؛ پارتی دێموکراتی گەلان" کە پارتێکی لایەنگری کوردەکانی "تورکیە"یە قەدەغە ڕابگەیەندرێ.

پارتی دێموکراتی گەلان لە ساڵی ٢٠١٦ لەژێر سەرکوت و پەلامارێکی زۆردایە و لەلایەکی دیکەوە "سەلاحەدین دەمیرتاش" سەرۆکی ئەو کاتی ئەو پارته لەلایەن تورکیە دەسبەسەر کراوە.

پارتی دێموکراتی گەلان لە تورکیه سێیەمین پارتی گەورەیه لە پارلەمان.

لەم دوایانەدا هەوڵەکانی نەتەوەخوازەکانی هاوپەیمان لەگەڵ پارتی گەشە و داد بە سەرۆکایەتی "ڕەجەب تەیب ئۆردۆغان"، بۆ قەدەغەکردنی پارتی دێموکراتی گەلان چڕتڕ بووەتەوە.