کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تورکیە لەپێوەندیی گەمارۆ خستنە سەر ئێران لەگەڵ ئەمریکا هاوهەڵوێستە

14:39 - 10 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: وەزیری وزەی تورکیە رایگەیاند، ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەمریکا لەپێوەندیی تەحریمی زیاتر بۆ سەر رێژیمی ئێران نییە.
چەند رۆژ لەمەوبەر نوێنەرانی سینای ئەمریکا رایانگەیاندبوو، دەیانهەوێ‌ بەخستنە گەمارۆی زیاتر بۆ سەر ئێران پێش بە هەناردەی نەوت و گاز بۆ تورکیە بگرین.
هەر لەو پێوەندییەدا عەلی باباجان جێگری سەرۆک وەزیری تورکیە ئاشکرای کردبوو، ئێمە لەهەمبەر نەوت و گاز لە ئێرانەوە، لیرە بەو وڵاتە دەدەین.
بەهۆی گەمارۆکانی یەکیەتیی ئورووپا و ئەمریکا، ئابووریی رێژیمی ئیسلامیی ئێران تووشی قەیرانێکی چارەسەر نەکراو هاتووە و ئەو قەیرانە لە بەشی نەوت و دەرمان و زۆر ناوەندی دیکەدا خۆی دەرخستووە.
دوای توند بوونەوەی بازنەی گەمارۆکان بە دژی رێژیمی تاران و دابەزینی بەرچاوی نرخی تمەن و چوونە سەری نرخی دۆلار، ئەو وڵاتە هەناردە کردنی ٧٢ جۆر کەلوپەلی خۆراکی و پیشەسازیی بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە کرد.
کارناسان سەرجەم ئەو قەیرانانەی کە بەرۆکی ئابووریی رێژیمی ئێرانی گرتۆتەوە، بەکاریگەر بوونی گەمارۆکانی دەزانن.